سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق كرد
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی بابەتی تاوتوێکردنی ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیجییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کرا، کە چەند مانگێکە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە، هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردراوە.
باسنيوز
