لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان: هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار داوای ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندنی نه‌كردووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/2/2021، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه، كه نە لە وەزارەتی تەندروستی و نه لە لێژنەی پەروەردە و نە لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێشنیاز و داوای له‌و جۆره نه‌كراوه، كه پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان ڕابگیرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزی بكه‌ن و پابەندی ڕێکارە تەندروستییەکان بن
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئەگەر حاڵەتیش بگاتە ڕێژەیەکی مەترسیدار، ئەو کات لێژنەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە ڕەچاوکردنی دۆخەکە، بریار دەدات.
باسنيوز
