له سلێمانى كه‌سێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە کچێک ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک بەناوی (ش، ع، ق) لەدایکبووی 1994 تۆمار کرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێ کردبوو و پێى گوتبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام نه‌بێت، وێنه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد و زانیاریی پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆ کردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباره‌كه بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت".
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
باسنيوز
