سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی سەردانی تارانی کرد
ڕافائێل گوروسی، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢١ی٢ی٢٠٢١ لە تاران لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، لەبارەی پرسی ناوکیی ئەو وڵاتە کۆ بووە و هاوکات لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیە، کۆمەڵێک لە دژبەرانی دانوستانی ناوکی لەبەردەم بینای شوێنینی کۆبوونەوەکە خۆپیشاندانێکیان ڕێک خست.
ڕافائێل گوروسی لە دیدارەکانی لە تاران لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش کۆ بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە لەو دیدارە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (ئەلعالەم) باسی لە ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمەریکای کردووە و جەختی کردووەتەوە کە ئەو دانوستانە گۆڕانکارییەک لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکدا ناکات.
ئەو وادەیەی کە هەفتەی ڕابردوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی دیاریی کردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی پێ هات، بەپێی بڕیارێک کە بەرپرسانی تاران داویانە، لە ڕێکەوتی ٢٣ی٢ی٢٠٢١ وە ئێران ئیتر ڕیگە نادات پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بەبێ ئاگادار کردنەوە لەناکاو سەردانی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکەن.
لە ڕۆژانی رابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پرسی ناوکیی ئێراندا بەشداری دەکاتەوە تاکوو ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماتیک بۆ گرفتی ناوکیی ئێران بدۆزریتەوە .
باسنيوز
