له هه‌ولێر حه‌وت كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه قوربانى
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات ڕووداوێكى هاتوچۆ ڕووى دا، به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س بوونه قوربانى.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/2/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كاتژمێر 12ى شه‌وى ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات له پشت شه‌قامى 120 مه‌ترى، ئۆتۆمبێلێك به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و به‌ره‌و دوورگه‌ى ناوه‌ڕاستى شه‌قام ڕۆیشت، پاشان خۆى به ستوونێكى كاره‌بادا كێشا و له‌نێوان داره‌كانى جوانكاریی شه‌قام، له ڕۆیشتن به‌رده‌وام بوو، تاوه‌كوو گه‌یشته ستوونێكى دیكه‌ى كاره‌با و ئه‌ویشى خسته خواره‌وه و بۆ سایدى هاتن په‌ڕییه‌وه، پاش كه‌مێك ڕۆیشتن، جارێكى دیكه به‌سه‌ر دوورگه‌ى ناوهنك كه‌وته‌وه، ئینجا وه‌ستا".
باسى له‌وه‌ش كردووه، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا دوو منداڵ كه سه‌رنشینى ئۆتۆمبێله‌كه بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا، پێنج كه‌سى دیكه‌ش كه دایك و باوك و خوشك و براى یه‌كدى بوون، بریندار بوون.
باسنيوز
