هەڵمەتێکی پاککردنەوەی قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێ
نێچرڤان حوسێن سكرتێرى یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان راگەیاند: "له پێناو ژینگه‌یه‌كی پاك و ته‌ندروستییه‌كی باشتر بۆ قوتابیان هه‌روه‌ها هاندانی قوتابیان بۆ هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی زیاتر به‌رامبه‌ر ژینگه و نیشتمان، به ره‌چاوكردنی رێنوێنییە ته‌ندروستییه‌كان، به پێویستمان زانی بە بۆنه‌ی ٦٨ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌یی ئه‌نجام بده‌ین".
گوتیشى: "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سبەی یەکشەممە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەستپێدەکات و سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن نوێنەر و ئەندامانی یەکێتیی قوتابیانەوە پاکدەکرێنەوە و هەڵمەتەکەش تەنیا یەک ڕۆژە".
basnews-
