وەزارەتی کارەبا گرفتە تەكنیكییەكەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی کارەبا گرفتە تەكنیكییەكەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە كێشەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە تێیدا هاتووە: "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5ی ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكییە بكەن".

ئەوەش خراوەتە روو، "وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات".












باسنیوز


Top