وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له هه‌رێمى كوردستان پێنج حاڵه‌تى گومانلێكراوى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا هه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/2/2021، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو پێداویستییەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابین کراون"، باسى له‌وه‌ش كردووه: "وەزیری تەندروستی، تەندروستیی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاریی تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێستکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان، هه‌روه‌ها هەماهەنگیکردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستیی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاریکردن لە پێداویستییەکان".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌شڵێت: "تەندروستیی پارێزگا و ئیدارەکان هەروەها ڕاسپێردراون بۆ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن هاووڵاتییان و پتەوکردنی زیاتری ڕێکارەکان و پێداویستییەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان".
د. ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "ئێستا پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەن، بە ئامێری تایبەت دڵنیا دەکرێنەوە و ڕایدەگەنین که ئه‌گه‌ر جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هه‌یه، یان نا".
ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه: "تا ئێستا لەڕووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری، هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19، بەڵام بە هەستیارییەوە چاودێریی ئەم ڤایرۆسە دەکەین، ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر ڕێکارێک کە بڕیاری لێ بدرێت، هه‌روه‌ها بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی دیكه‌ی عیراق ڕوو لە هەرێمى كوردستان دەکەن".
باسنيوز
