له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له كه‌سنه‌زان ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/9/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ى پێنجشه‌ممه 16/9/2020 له كه‌سنه‌زان، له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وەزارەتی كارەبا سێ پرۆژە دەكاتەوە".
پڕۆژه‌كانیش بریتین له:
• بنیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان 11/33/132 كەی ڤی
• ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی
• دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی
باسنيوز
