لە رووسیا دەست بە تاقیکردنەوەی بەرفراوانی ڤاکسینی کۆرۆنا کرا
دەنیس مەلنیکۆڤ، خۆبەخشە بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دەڵێت، "هەموو هاوڕێکانمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام ئێمە باش خۆمان پاراست. کە ڤاکسینەکە دەرچوو، ئێمە یەکسەر هاتین لە خۆمانی بدەین. ئەوە پشکنینمان بۆ دەکەن و دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان بم تاوەکو بتوانم ڤاکسینەکە بەرکابهێنم".
لە کلینیکێکی پزیشکیی مۆسکۆ سێیەمین قۆناخی ئەزموونکردنی یەکەمین ڤاکسینی جیهان دەژی کۆرۆنا تاقی دەکرێتەوە.
یێلیما مەلنیکۆڤا، خۆبەخشێکی دیکەیە و دەڵێت، "هەرکەس لێم دەپرسێ 'مەگەر ناترسیت؟ خۆ هێشتا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دیارنین؟' ئەگەر ئێمە نەیکەین، کێ بیکات؟ ئەگەر هەرکەس بترسێ و خۆی نەکوتێت ئیتر چۆن ئەنجامەکەی دەربچێت؟".
لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 300 خۆبەخش لە مۆسکۆ بە ڤاکسینی دژەکۆرۆنا کوتراون. ڤاکسینی سپووتنیک 5 بە دوو قۆناخدا تێپەڕیوە و ئێستا لە سێیەمدایە و 180 رۆژ دەخایەنێت.
rudaw
