سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلوول، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و خواست و دەرفەتی پەرەپێدانیان، گفتوگۆى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مريكا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕابوون كه تێپه‌ڕاندنى كێشه و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م عێراق، پشتگيرى و كارى پێكهوهيى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كانى پێويسته "كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر و هاوكاربێت".
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چوارچێوه‌ى به‌شێكى ديكه‌ى هاوكارييه سهربازييهكانيدا بۆ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌شێكيان له پشكى هه‌رێمى كوردستان راده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
ئەو هاوکارییانەی ئەمریکا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردن بریتی بوون لە هەمەر، ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕ، چەک و تەقەمەنی، قات، پۆستاڵ و پێداویستیی سەربازی.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ئاماژه‌ى به گرنگيى رۆڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرد، هه‌روه‌ها پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمێكى به‌هێزى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقى فيدراڵدا دووپاتكرده‌وه.
rudaw
