بهرپرسێكى بزووتنهوهى ئیسلامى: پیلانێکی زۆر گەورە لە دژی کورد بەڕێوەیە
سهید حهسهن شێخانى، بهرپرسى مەڵبەندی بزووتنهوهى ئیسلامى له کەرکووک، ڕاىگهیاند، ئێستا نەیارانی کورد بە هاوئاوازە کوردەکانیشەوە، کار لەسەر دروستکردنی پشێوی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەرکردنی کورد لەو ناوچانە، دەکەن.
حەسەن شێخانی هەروەها رایگەیاند، ئەو نەیارانەی کورد بە بیانووی هەموارکردنەوەی دەستوور، هەوڵ دەدەن دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان کەم بکەنەوە و لەوەش مەترسیدارتر، دەیانەوێ بە یاسای نوێی هەڵبژاردن دەنگی کورد و کوسرییەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق، کەم بکەنەوە.
ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێیوایە ئەگەر عێراق هەمووی یەک بازنە بێت یان هەر پارێزگایەک یەک بازنە بێت، کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق زیاتر دەبن و هۆشداریی دا لەوەی، ئەگەر كورد یهكڕیز نهبێت، ئەوا کورد زەرەر دەکات، چونکە له پهرلهمانی عێراقەوە پیلانێكی زۆر گهوره له دژی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە.
باسنیوز
