تەندروستی چەمچەماڵ ئـاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە

تەندروستی چەمچەماڵ ئـاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی لەبارەی نەشتەرگەری لە (نەخۆشخانەی گشتی شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ ژنان و منداڵبوون) بڵاو کردەوە.

لە ئاگادارییەکەی تەندروستی چەمچەماڵ کە تێیدا هاتووە: "دوای ئەوەی بەفەرمانێکی وزاری و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشی نەشتەرگەری لە لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە هەموو شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان راگیرابوو، رۆژی شەممەی داهاتوو ٢٠٢٠/٩/١٩، بەشی نەشتەرگەری لە (نەخۆشخانەی گشتی شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ ژنان و منداڵبوون) بەهەردوو شێوازەکە دەکرێتەوە".

روونیشکراوەتەوە، کە نەشتەرگەرییەکە لە بەیانیاندا بێ بەرامبەر و لە دوای نیوەڕوان بە نیمچە تایبەت نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.










باسنیوز




Top