جێگری پارێزگاری نەینەوا پەرلەمانی کوردستان لە رەوشی ناوچە کوردستانییەکان ئاگادار دەکاتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020، سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا و مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان،کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە سەرۆکایەتیی جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنەکەی پەرلەمان و سیروان رۆژبەیانی بەڕێوە چوو، تاوتوێی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە بەشێکی گرنگی ئەو ناوجانە کەوتوونەتە سنووری ئیداریی نەینەوا، کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکەی پارێزگای نەینەوا و لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئەو ناوچانەی کوردستان، کردەوە.
باسنيوز
