وەزارەتی دارایی: تۆڕێکی قاچاخچێتی ئاشکراکراوە و سەدان ملیۆن دیناریان تەزویرکردووە

وەزارەتی دارایی: تۆڕێکی قاچاخچێتی ئاشکراکراوە و سەدان ملیۆن دیناریان تەزویرکردووە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكراکراوە كە بە بەهای سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بە دارایی گشتی گەیاندوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-09-2020، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ كۆنترۆڵكردنی مەرز و دەروازەكان و لەپێناو رێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاساشكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێت، كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، بۆ ئەومەبەستە، ئێستا هەماهەنگی تەواو لەنێوان دادگە و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە. بۆ ئەومەبەستە، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.
k24 -
Top