وەزارەتی کشتوکاڵ ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی کاڵەک درێژ کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تێیدا هاتووە: "بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیارانمان لە 15 حوزەیران تاوەکو 15ی ئەیلوول باجی گومرگی بۆ هەر کیلۆیەک 350 دینارمان دانابوو لەسەر بەرهەمی هاوردەی کاڵەک(گندۆرە)، لەئێستادا کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، جووتیارانمان داوایان کرد کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، چونکە لە چەند ناوچەیەک بەرهەمی کاڵەکیان ماوە".
روونیشکراوەتەوە، "بۆیە لەسەر داواکاری جووتیاران و پاڵپشت بە یاسایی پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە 4ی ساڵی 2008 بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ 10 رۆژی تر، واتا وەرگرتنی باج تاوەکو 25ی ئەیلول بەرداوامی دەبێت لەسەر کاڵەکی هاوردە".
باسنیوز
