هاوسه‌رى لیوا وه‌عدوڵا به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/9/2020، هاوسەری لیوا وه‌عدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووترى پۆلیسى دهۆك، به‌هۆى تووشبوونى به په‌تاى كۆرۆنا، گیانى له‌ده‌ست دا.
له سه‌ره‌تاى مانگى 9 و لە ماوەی هەفتەیەکدا، سێ کەسی یەك خێزان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا، كه دوانیان لیوا وەعدوڵا محەمەد و ڕائید ڕافع وەعدوڵای کوڕی بوون، ھەردووکیشیان ئەفسەری باڵای پۆلیسی دھۆک بوون، پاشان خوشکێكی لیوا وەعدوڵا كۆچى دوایی كرد، ئه‌مڕۆش هاوسه‌رى لیوا وه‌عدوڵا به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ست دا.
باسنيوز
