محەمەدی حاجی مەحمود: ئه‌گه‌ر دڵگەرمیی كاك مه‌سرور و تیمه‌كه‌ی نه‌بوایه حكوومه‌ت ڕووخابوو
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، باس له سەركەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر ئاڵنگارییەكاندا دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەگەر دڵگەرمی و جدییەتی سەرۆكی حكوومەت و تیمەكەی نەبوونایە: “حكوومەت ڕووخابوو”.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كوردستان ئاساییه، چونكه كوردستان به‌شێكه له عێراق، گرنگ نییه چۆن ده‌چێت بۆ شوێنێكی دیكه ئاواش ده‌توانێت بێت بۆ كوردستان، به‌ڵام هاتنه‌كه چۆن بوو؟ كاته‌كه‌ی و هاتنه‌كه‌ی و شێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی جیاواز بوو، له سه‌ردانه‌كه‌شیدا كۆمه‌ڵێك ئیجابیاتی تێدابووه، له‌وانه یه‌كه‌م جار هاتووه بۆ لای سه‌رۆك بارزانی و كاك مه‌سرور بارزانی، ئه‌مه هه‌نگاوی باشه وه‌ك خاوه‌ن ماڵ چووه‌ته خاوه‌ن ماڵی ئه‌م وڵاته و دركی به‌وه كردووه كه چۆن بڕوات و چۆن له ده‌رگا بدات، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م باش بوو، هاتنی سه‌رۆك وه‌زیران ئیجابی بوو، به‌ڵام سه‌ردانی بۆ دهۆك و زاخۆ زۆر پێویست نه‌بوو، به‌تایبه‌ت به هه‌لیكۆپته‌ر و هێزه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، ئه‌مه په‌یامێكه بۆ توركیا، كه سنووری كوردستان له‌ده‌ست مندایه و ئێستاش من خاوه‌نی ئێره‌م، په‌یامێكیش بوو بۆ شیعه له عێراق، كه من به‌بێ شەڕ توانیم كوردستان بهێنمه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆم، بۆ نموونە، بردنی پارێزگای مووسڵ بۆ ئیبراهیم خه‌لیل چ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه؟ بۆیه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ توركیا و عێراق، لە چوونی بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و بۆ باشماغ ئه‌یتوانی جارێكی دیكه ئه‌مه بكات. یه‌كێكی دیكه ئه‌و پێشوازییه‌ی ئێزدییه‌كان له سنووری دهۆك، یا هه‌ندێك خه‌ڵك به‌ناوی جووتیار و باوه‌ش پێداكردن و ده‌ست ماچكردن و دروشمی هه‌ندێك نووسه‌ر به شان و باڵ پیاهه‌ڵدان، كازمییان كرده فریادڕه‌س و ئه‌مه ره‌تكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تە، كه پێشووتر كردوویه‌تی و پێویست نه‌بوو بكرێت".
گوتیشی: "په‌یامێكی دیكه‌ی كازمی بۆ كورد بوو، كه كورد ئه‌و هێزه نییه، كه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا بووه، ئه‌وه‌تا به‌بێ ته‌قه و به‌بێ شه‌ڕ هه‌موومان كرده‌وه به یه‌ك و بانگەشەیەكە بۆ عه‌ره‌بی جیهان، كه كازمی یەکێتیی عێراقی مسۆگه‌ر كردووه و جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌رتبوونی عێراق نییه. جیا له‌وه‌ش، باس له لیستی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ره‌نگه ئه‌مه نمایش بێت و له هه‌ڵه‌بجه كازمی دانی به‌وه‌دا نه‌نا كه ئه‌مه پارێزگایه، ده‌ڵێت: ده‌چینه‌وه قسه ده‌كین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پارێزگا، خۆ له‌وێ ده‌یتوانی به‌ڵێن بدات، یان چۆن داوای لێبوردنی له كوێت كرد ئاواش داوای لێوردنی له هه‌ڵه‌بجه بكردبایه و بیگوتایه قەرەبوو بکرێتەوە. لێرەدا په‌یامێكم بۆ ئه‌وانه هه‌یه، كه پێیان وایه ئه‌و بۆنه‌ی ئێستا دێت بۆنی نان و كه‌بابه، من پێم وایه بۆنی گۆشتی كه‌ره، كه ده‌رخواردی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌دات، كه باوه‌ڕیان به‌وه هێناوه".
راشی گه‌یاند: “كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی، تووشی قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بوو، كابینه‌ی حكوومه‌ت هاته سه‌ر ئیداره‌یه‌ك، كه 27 ملیار دینار قه‌رزاره، هاتووه‌ته سه‌ر ئاسەوارەكانی شه‌ڕی داعش، ئه‌ویش وێرانكه‌ر بوو، دواتر حكوومه‌ت هاتووه‌ته سه‌ر قۆناغێك، كه گرفت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه. پرسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه له %90ی له‌سه‌ر نه‌وت ده‌ژین، هەروەها نزیك سفربوونی داهاتی ناوخۆ بەهۆی وەستانی دەوام و ژیانەوە، ئه‌مانه قه‌یرانی گه‌وره بوون تووشی حكوومه‌ت بوون. من پێم وایه ئه‌گه‌ر كاك مه‌سرور و هاوڕێكانی ئیداره‌یان نه‌كردبایه و له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌بوونایه، حكوومه‌ته‌كه ده‌ڕووخا، به‌ڵام ئه‌مان نه‌یانهێشت بڕووخێت، به‌ڵكوو رابگیرێت و هه‌نگاوی گرنگ بنێن، له‌وانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی دارایی له كوردستان بۆ خه‌ڵكی كوردستان. جگه له‌وانه پرۆژه‌ی باش كراون، له‌وانه پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی و وێستگه‌كانی كاره‌با و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و به‌هێزكردنی تۆڕی كاره‌با و ئاو و چاكسازی له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان. ئه‌وه‌ی ئه‌مان كردوویانه، جۆرێك له زۆركردنیشی پێوه دیار بووه، به‌ڵام كاك مه‌سرور توانی و له قۆناغی ئه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه، كه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا سه‌ركه‌وێت”.
ده‌شڵێت: "گرنگه حكوومه‌ت زیاتر بایه‌خ به بواری دیپلۆماسیدا بدات، بۆ نموونه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی فه‌ره‌نسا و كوردستان و ئه‌و داكۆكییەی فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان، فه‌ره‌نسا نه‌ك ئه‌م كابینه‌یە، له پێشووتریش سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ كورد نزیك بووه، دوایین جار كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، فاكته‌ر و هه‌نگاوی گرنگ بوون له بواری دیپلۆماسیی كوردیدا و كاری باش بوون، بۆ نموونه، هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هاتنی وهزیرەكانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی فه‌ره‌نسا، ئه‌مانه قۆناغی نوێن له په‌یوه‌ندیی كوردستان و ده‌ره‌وه و ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه ناحه‌زانی كوردی ته‌نگه‌نه‌فه‌س كردبێت، واته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه قۆناغی باشیان بڕیوه و كورد پێویستی به په‌یوه‌ندیی زیاتر هه‌یه له‌وه‌ی ئێستا، پێویسته زۆر گرنگی بدات به په‌یوه‌ندیی خۆی له بواری هه‌رێمی و جیهانی، به‌تایبه‌ت بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت چه‌نده پشتیوانیی بۆ خۆی په‌یدا بكات گرنگه، گرنگیی ناوماڵی كورد ئه‌وه‌ش گرنگه، چونكه له‌ناو خۆمان یه‌كڕیز نین، هاتنی كازمی و به فریادڕه‌س ناساندنی، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به به‌ش به‌ش و رای جیاوازی كوردستانه‌وه هه‌یه”.
باس‌نیوز
