حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لە بارەی داهاتەکانی کۆ دەکاتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لە بارەی داهاتەکانی کۆ دەکاتەوە


حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی سەرجەم داهاتی فەرمانگە و وەزارەتەکان بە ئامانجی دابەشکردنەوەی بەشێوەیەککی دادپەروەرانە کۆ دەکاتەوە.

بە پێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە پێدانی زانیاری و داتا لە هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە لە بارەی داهاتەکانیان.

لە نووسراوەکەدا، کە بۆ فەرمانگەکان نێردراوە، ئەنجوومەنی وەزیران داوای زانیاری لەبارەی داهاتەکانی باج، رسومات، پێبژاردن و کرێی خزمەتگوزارییەکان و بنەمای کۆکردنەوەیان، کە بەپێی یاسا، بڕیار، فەرمان یان رێنوێنی وەرگیراون، کردووە.

هەر لەو نووسراوەکەدا، داوای داتا و ژمارەی کۆی مامەڵەکان یان بەشداربووانی ساڵێک و ڕوونکردنەوە لەبارەی جۆری داهات، شێوازی وەرگرتنی پارە بۆ هەر مامەڵەیەک، تێچووی کۆکردنەوەی داهاتەکە و کۆی گشتیی داهاتی مانگانە و ساڵانە لەفەرمانگە و وەزارەتەکان کراوە.

ئامانجی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکردنی ئەو خشتە و وەڵامی فەرمانگە و وەزارەتەکان، رێکخستنەوەی داهاتی گشتییە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بخرێتەوە خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە یەکێک بوو لە بنەماکان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.






باسنیوز
Top