بانكى خوێنى هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستى به‌ جۆرێكى خوێنه‌

بانكى خوێنى هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستى به‌ جۆرێكى خوێنه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بانكى خوێنى هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستى به‌ جۆرێكى خوێنه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بانکی خوێنی هەڵەبجە پێویستی بە خوێنە لە جۆری بی ناقس‌‌ (- B)".

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، هەر کەسێك لەخۆی ڕادەبینێ، سەردانی بانکی خوێنی هەڵەبجە بکات، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو بینای نەخۆشخانەی کیمیاباران.












باسنيوز


Top