په‌نجا و نۆ ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا تێپه‌ڕی
مام ساڵح عه‌زیز مامه‌سێنی، یه‌كێك له بەشداربووانی ئەو شۆرشە مەزنەیە، بە رای ئەو لە شۆرشی ئەیلوول ناوی پێشمەرگە درەوشایەوە، ئەوانەی بەشداری شۆرشەکەشیان نەکرد دواتر پەشیمان بوونەوە، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌دات، لە قارەمانی و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە و دادپەروەری بارزانی نەمر تێگەیشتن.
ئه‌و كات نایەکسانی لە نێوان پێکھاتەکانی عێراق، بە تایبەت پەراوێزخستنی کورد وەکو نەتەوەیەکی رەسەن لەو وڵاته‌دا، وای لە کورد کرد بیر لە ئەنجامدانی شۆرشێکی لەو شێوەیە بکاتەوە، سەرەنجام شۆرشی ئەیلوول ھەڵگیرسا.
شۆرشی ئەیلوول لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 بە رابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی دەستیپێکرد و ئەنجامەکەی بەیاننامەی یازدەی ئادار بوو، کە تیایدا بۆ یەکەمجار حکومەتی ئەو کاتەی عێراق دانی بە تەواوی مافەکانی گەلی کورد دانا.
k24 -
