سەرۆک بارزانی و مستەفا كازمی لە كۆبوونەوە دان

سەرۆک بارزانی و مستەفا كازمی لە كۆبوونەوە دان
سەرۆک بارزانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

کاتژمێر10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە هەولێر.

کەمێک لەمەوبەر مستەفا کازمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەردانی پیرمامی کرد و كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەست پێكرد.

چاوەڕوان دەكرێت دوای ئەم كۆبوونەوەیە، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
Top