پەرلەمان لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێکدەهێنێت
هەریەکە لە ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان قسەکانی د. کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە "بوختان و بێ بنەما و تۆمەت هەڵبەستن بۆ فراکسیۆنەکانیان" ناودەبەن و رەتیدەکەنەوە.
ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "بابەتەکە تەنیا بۆ سۆشیال میدیا بوو، دروستکراوبوو، بنەمای نییە و داوامانکردووە ئەو لیژنەیەی دروستدەکرێت هیچ ئەندامێکی پارتیی تێدا نەبێت". لوقمان وەردیش رایگەیاند "ئەم تۆمەتانە بەشێکی بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت و خۆبەپاڵەوانکردنە لە سۆشیاڵ میدیا"، گوتیشی بەلایانەوە ئاساییە ئەگەر هەموو ئەندامانی لیژنەکە لە فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بن.
لیژنەکەی پەرلەمان لە حەوت کەس لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان پێکهاتوون کە بریتین لە: د. ئیسماعیل عهلى تهها، سکرتێرى سهرۆكی لیژنه، بژار كۆچهر، لوقمان محهمهد، رۆمیۆ ههكارى، رزگار محهمهد، رووپاك ئهحمهد رهحمان و هیمداد سهباح بیلال. ئەندامانی لیژنەکەش بە دەنگی 79 پەرلەمانتار پەسندکراون.
کازم فاروق لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوو پەرلەمانتاری پارتی و پەرلەمانتارێکی یەکێتی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و پێیان گوتووە "دکتۆر، بەداخەوە، پێمان ناخۆشە، تۆ منداڵەکانت بێناز دەبن".
رێواز فایەق، سهرۆكی پهرلهمانی کوردستان داوای له سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهى نوێ كردووە كات و شوێن و چۆنێتیی رووداوهكه به نووسراو ئاراستهی سهرۆكی لیژنهى لێكۆڵینهوە بكات.
rudaw
