گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی: شاندی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە هەولێر

گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی: شاندی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە هەولێر
شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی و كارە‌بای عێراق کۆبووەوە و بڕیارە ئەمشەو بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان؛ قوباد تاڵەبانی دەڵێت "ئامادە‌ین لە‌سە‌ر پرسی داھاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنوورییە‌كان رێكبكە‌وین".

سە‌بارە‌ت بە‌ ناوە‌رۆكی كۆبوونە‌وە‌كان، سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكوە‌زیرانی هەرێمی کوردستان رایگە‌یاند "كۆبوونە‌وە‌كان‌ ئە‌رێنی بوون، بە‌ وردی گفتوگۆ لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان كرا، بە‌تایبە‌ی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنێتیی جێگیركردنیان لە‌ پرۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 كە‌ ئێستا حكومە‌تی عێراقی لە ‌سە‌روبە‌ندی داڕشتنەوەیەتی".

بە گوتەی سەمیر هەورامی "كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ لاوە‌كییە‌كان بە‌ردە‌وامدە‌بن لە‌ بە‌غدا تاوەکو ئە‌وكاتە‌‌ی دە‌گە‌نە‌ میكانیزمێكی گونجاو، بە پشتبە‌ستن بە‌ دە‌ستوور، بە مەبەستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ یاسایی و تە‌كنیكییە‌كان".

گوتەبێژی جێگری سە‌رۆكوە‌زیرانی هەرێمی کوردستان لە‌بارە‌ی رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان گوتی "قوباد تاڵە‌بانی لە‌ كۆبوونە‌وە‌كان ئامادە‌یی ھە‌رێمی نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی پرسی داھاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنوورییە‌كان و پرسی داھاتە نانەوتییەكانی دیکە".

گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكوە‌زیران ئە‌وە‌شی راگە‌یاند كە‌ شاندە باڵاكەی ھە‌رێمی کوردستان ھە‌ر ئە‌مشە‌و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ھە‌ولێر.



rudaw
Top