چین بە "سەركەوتنەكەی خۆی" بەسەر كۆرۆنادا دەنازێ

چین بە
چین خۆی ھەڵكێشا بە دەربازبوون بە سەركەوەتوویی لە تاقیكردنەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە سەر خاكی ئەو وڵاتە سەریھەڵدا و دەواتر لە ھەموو جیھان بڵاوبوویەوە و ئێستاش بەردەوامە لە تەشەنەكردن و زیادبوونی ژمارەی تووشبوووانی ئه‌و په‌تایه‌ لە جیھان.

سەرۆكی چین، شی جین بینگ گوتی: "سەركردایەتی شەڕێكی گەرەومان دژ بە پەتاكە كرد، كە ھەموومانی تووشی تاسان كردبوو، تاقیكردنەوەیەكی مێژوویی و زۆر قورسمان تێپه‌ڕاند".

لە میانه‌ی ئاھەنگێدا لە تەلاری گەل لە په‌كینی پایته‌خت، شی له‌به‌رده‌م سه‌دان میوانی ده‌مامكدار خەڵاتی بەسەر چوار"قارەمان"ی دەستەی پزیشكان دابەشكرد.

چین بە فەرمی 4 هه‌زار و 634 حاڵەتی مردن بە كۆڤید-19ی تۆماركرد، و دەسەڵاتداران بەشێوەیەكی بەرفراوان كۆنترۆڵی نەخۆشییەكەیان كرد و ئێستا جاربەجار ھەندێك حاڵەتی تووشبوونی رۆژانە تۆمار دەكرێن.

بەڵام چین رەخنەی زۆری لەلایەن ئەمەریكاوە لێدەگیرێت و به‌وه‌ تومەتباری دەكات، كه‌ له‌سه‌ره‌تای په‌تاكه‌دا مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی شاردووه‌ته‌وه‌، كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە شاری وۆھان لە ناوه‌راستی ئەو وڵاتە سەریھەڵدا.

بەپێی ئامارێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز تا ئەمڕۆ سێشەممە، زیاتر لە 27 ملیۆن 420 هه‌زار كەس لە جیھان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە. ژمارەی مردووانیش بەو په‌تایه‌ گەیشتووه‌تە 982 هه‌زار و 454 حاڵەت و لە زیاتر لە 210 وڵاتدا بڵاو بووەته‌وە.

ئەمەریكا لە رێزبەندی یەكەمە بە تۆماركردنی شەش ملیۆن و315 هه‌زار و 840 حاڵەتی تووشبوون و189 هه‌زار و 240 حاڵەتی مردن.

ھیندستان بە پلەی دووەم دێت بە تۆماركردنی چوار ملیۆن و280 هه‌زار و 422 حاڵەتی تووشبوون و 72 هه‌زار و 775 حاڵەتی مردن.

بەرازیل بە پلەی سێیەم دێت بە تۆماركردنی چوار ملیۆن و147 هه‌زار و 794 حاڵەتی تووشبوون و 126 هه‌زار و 960 حاڵەتی مردن.

رووسیاش بە پلەی چوارەم دێت بە تۆماركردنی دوو ملیۆن 30 هه‌زار و 690 حاڵەتی تووشبوون و 17 هه‌زار و 871 حاڵەتی مردن.


k24
Top