هاتوچۆی هەولێر هۆشداری لەبارەی کڕینی توک توک دەدات
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "(توک توک) ئەو گرێیەی کە خەریکە وەکو شێرپەنجە شەقامەکانمان داگیر بکات، تکایە خۆتانی لێ بەدووربگرن و نەیکڕن و بەکاریشی نەهێنن".
دەشڵێت: "هەر کاتێک (توک توک) بەدەستتانەوە بێت دەستی بەسەر دادەگیرێت و پێتان نادرێتەوە، ئێمەش نامانەوێت ئەو کارە بکەین، بەلام بوونی نایاسایی ئەم جۆرە هۆیەی گواستنەوە هانمان دەدات کە ئەو کارە بکەین".
باسنيوز
