له‌ هه‌رێمى كوردستان 687 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 687 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 687 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 687 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 15 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 15 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، حه‌وتیان له‌ هه‌ولێر بوون، پێنجیشیان له‌ سلێمانى بوون، هه‌روه‌ها دوویان له‌ دهۆك بوون، یه‌كێكیشیان له‌ ڕاپه‌ڕین بوو.



ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٥)

١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٦٠١٢ پشکنینی نوێ)
(١٧١٣ هەولێر)، (٦٥٢ سلێمانی، ١٦٩ گەرمیان، ٣٩٧ ڕاپەڕین)، (٣٠٢٦ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٨٧ تووشبووی نوێ)
(١٩٩ هەولێر)
(٧٨ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٧٢ ڕاپەڕین)
(٢٧١ دهۆك)
(٤٣ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٣٢١ چاکبوون)
(٢١٣ هەولێر)
(٣٢ گەرمیان، ٤٩ ڕاپەڕین)
(٢٧ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٥ مردن)
(٧ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٥٤٧٩٧ (١٣٧٣٢٨ هەولێر، ٩٤٨٣١ سلێمانی، ١١٩٢٦٧ دهۆك، ٣٣٧١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٣٦٨٥ (١٣٣٨٢ هەولێر، ١٢٩٤٧ سلێمانی، ٦٢٤٠ دهۆك، ١١١٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢١٢٤٤ (٩٥٤٠ هەولێر، ٨٦٤٠ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ١٠١٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١١٩٥ (٣٣٧٧ هەولێر، ٣٦٢٥ سلێمانی، ٤١٠٨ دهۆك، ٨٥ هەڵەبجە)
مردن ١٢٤٦ (٤٦٥ هەولێر، ٦٨٢ سلێمانی، ٨٠ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ی ئەیلول ٢٠٢٠













باسنيوز



Top