هه‌ولێر.. سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌تریی نزیك نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاوا لادران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/9/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، چه‌ند وێنه‌یه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، ئه‌مڕۆ تیمە هاوبەشەکانی هاتوچۆ و زێرەڤانی و شارەوانی، لە شەقامی 100 مەتری لەلای نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا تاوه‌كوو ترافیکلایتی مەخموریان لەو سەرپێچییانە پاک کردەوە، كه لەسەر شەقامەکە كرابوون.
باسى له‌وه‌ش كردووه، سه‌رپێچییه‌كان بریتی لوون له: ڕاگرتنی هەیکەلی ئۆتۆمبێلی کۆنە و ئۆتۆمبێلی بارهەلگر و جۆرەها شتى دیكه، کە وەکوو فرۆشگه‌ی سەوزە و میوە بەکار دەهاتن و ببوونه هۆی دروستکردنی قەرەباڵغییەکی بەردەوام.
باسنيوز
