شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق کرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 8-9-2020، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بەغدا.
شاندەکە گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی رابردووی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، تەواو دەکات.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستنیشانکراوی شاندەکە، بەڵام رۆژی دووشەممە 7-9-2020 وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزیری دارایی تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بەو هۆیەوە ناتوانێ سەردانی بەغدا بکات.
باسنيوز
