باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌لاح مسته‌فا ده‌كات

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌لاح مسته‌فا ده‌كات
باره‌گای بارزانی لە پرسەنامەیەکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی (یوسف مسته‌فا به‌كر) سەرەخۆشی لە فه‌لاح مسته‌فا دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك فه‌لاح مسته‌فا، به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك (یوسف مسته‌فا به‌كر)ـی برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزت و خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌(یوسف)ـی براتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و خزم و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
۷ـی ۹ـی ۲۰۲۰











باسنيوز



Top