پەکەکە کوژرانی فەرماندەیەکی خۆی لە قەندیل رادەگەیێنێت
پارتی کرێکارانی کوردستان دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ، رایگەیاند، دۆزدار حەمۆ، فەرماندەی پەکەکە، کادیر و "جەنگاوەری پێشەنگ" بەهۆی هێرشێکی تورکیاوە کوژراوە.
بەپێی میدیای نزیک لە پەكەكە عەبدولڕەحمان حەمۆ، ناسراو بە [دۆزدار حەمۆ] لە قەندیل کراوەتە ئامانجی هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا.
دۆزدار حەمۆ ساڵی 1969 لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە، ساڵی 1990 پەیوەندیی بە ریزەكانی پەكەكەوە كردووە و بە فەرمی لە ساڵی 1992 بەدواوە لە قەندیلە.
حەمۆ ماوەیەك لە فەرمانگەی سەربازی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە باڵی سەربازیی پەكەكە بووە و تاوەکو گیانلەدەستدانیشی بەرپرسێکی سەربازیی پەكەكە بووە.
rudaw
