سبەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان سەردانی خاڵە سنوورییەکان دەکات

سبەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان سەردانی خاڵە سنوورییەکان دەکات
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و بڕیاریان داوە سبەینێ دووشەممە سەرانی خاڵە سنوورییەکان بکەن و راپۆرتێک لەبارەی کەموکورتیی خاڵە سنوورییەکان ئامادە بکەن.

لەمبارەوە زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند:" سبەی دووشەممە٧ی٩ی٢٠٢٠ لیژنەکەیان بە شێوەی مەیدانی سەردانی خاڵە سنوورییەکان دەکات".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "ئەو لیژنەیە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر دەکاتەوە و راپۆرتێک لەبارەی کەموکورتییەکان ئامادە دەکات و دواتر دەیداتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

زیاد جەبار ئاماژەی بەوەش کرد: "چاکسازی لە خاڵە سنوورییەکان لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانی حکوومەتدایە بۆ چاکسازی لە سەرچاوەکانی داھات".











باسنيوز



Top