سەرکردەیەکی هەسەدە: رەنگە تورکیا هێرش بکاتەوە سەر رۆژئاوای کوردستان
مستەفا بالی، بهرپرسی ناوهندی راگهیاندنی هەسەدە بە رۆژنامەنووسانی راگهیاندووە، هەسەدە پابەندی رێککەوتنی رووسیا و ئەمریکا بۆ راگرتنی شەڕ دەبێت.
مستەفا بالی مەترسیی خۆی لە دەست پێکردنەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”ئەگەر تورکیا هێرش بکات، ئەوا هێزەکانمان بەرگری لەخۆیان دەکەن“.
بهرپرسی ناوهندی راگهیاندنی هەسەدە داوای له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی بە تایبەت ئەمریکا، رووسیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش كرد، رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەن.
ئەو دوو رێککەوتنەی بالی باسی کردوون، بریتینلە؛
- رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، کە بەهۆیەوە ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی"ـی سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات،
- رێککەوتنی سۆچی، لەنێوان ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا، کە بەهۆیەوە هێزەکانی هەسەدە لەسەر سنووری تورکیا کشانەوە.
باسنيوز
