هه‌ولێر.. هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار دەکرێنەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا، کە ، ئاماژە بەوەى داوه: "داشکانێک لە کرێی کارەبا کراوە و لەسەر پسوولەی کرێی کارەبا دیاری کراوە، ئاگادارى هاوبه‌شانى كاره‌باى (پۆلى ماڵان) ده‌كه‌ینه‌وه، دەتوانن سوودمه‌ند بن له داشكاندنى 15% ى قه‌رزى كاره‌بایان، به دانى 85%ى بڕى پاره‌ى قه‌رزه‌كه‌یان به ژمێركاران كه له ماڵان پسووله‌ى كاره‌با دابه‌ش ده‌كه‌ن و كرێى كاره‌با وه‌رده‌گرن".
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە: "بۆ زانیارى له به‌شى خواره‌وه‌ى پسووله‌ى هه‌ر هاوبه‌شێك بڕى پاره‌ى كه پێویسته هاوبه‌شه‌كه بیدات پاش داشكاندن، تۆمار كراوه".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه حوسێن حەمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ئەوەی خستە ڕوو: " ەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە، بە تایبەت ئەوانەی قەرزاری کرێی کارەبان، ئاسانکاریمان کردووە و دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیان بێ ئەوەی سەردانی فەرمانگەی کارەبا بکەن، پاره‌كه به داشکاندنه‌وه بدەن".
باس‌نیوز
