به‌وێنه.. باندێكی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر ده‌ستگیركران
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "له چالاكییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كاندا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، توانییان ئه‌مڕۆ دوو تۆمه‌تبار له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 25 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن"
"ئه‌و دوو تۆمه‌تباره به ناوه‌كان (ج.ع.م) و (ع.ع.ع) خه‌ڵكی ناوچه‌ی شارباژێڕن و مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له شاری سلێمانییه‌وه هێناوه‌ته شاری هه‌ولێر".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "دوو تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی ژماره "14" له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگا".
k24
