لەسەر کێشەکەی رانیە روونکردنەوە دەدرێت: هه‌ردوولا به‌ڵێنى پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تیمان دا
لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە 05-09-2020 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی ئیداره‌ى راپه‌ڕین و دادگا و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌زه‌ویوزار لێكتێنه‌گه‌یشتنێك دروستبوو له‌نێوان دوو خانه‌واده سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نزیك بوو كاره‌سات دروست ببێت، به‌ڵام داموده‌زگە ئه‌منییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دووباره كه‌مته‌رخه‌م بوون".
لە روونکردنەوەکەدا چارەسەری کێشەکەیان بۆ کەسێک گەڕاندووەتەوە کە لە کۆیەوە هاتووەتە ئیدارەی راپەڕین و لە روونکردنەوەکەدا دەڵێن "ته‌نیا كه‌سێك به‌په‌له گه‌یشتووەتە شوێنى رووداوەکە به‌ڕێز لیوا حه‌یده‌ر حاجی تانى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر له كۆیه بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو پیاوى ئیداره و ناو خه‌ڵكه ئێمه نه‌مانتوانى هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانى بكه‌ین، بۆیه ئه‌و قسه‌كانى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو خانه‌واده بوو به‌بێ ئه‌وه‌ى لایه‌نگرى بكات".
ئێستا دوای رووداوەکە هەردوولا "به‌ڵێنى پێكه‌وه ژیان و برایهتیماندا و به‌ڵێنمان به كاك لیوا حه‌یده‌ر دا كه هاتنى ئه‌و بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئاوێك بكرێت به‌ئاگردا".
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هەردوولا سوپاسی بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر / کۆیە دەکەن "زۆر دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه هاته نێوانمان و كۆتایی به‌كێشه‌كه هێنا".
هەردوو بنەماڵە کە روونکردنەوەکەیان بە هاوبەشی نووسیوە نیگەرانی خۆیان ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن و دەڵێن "نەدەبوایە لیوا حەیدەر لە سنوورەکە دوورخرابایەوە" و داوا دەکەن بگەڕێندرێتەوە شوێنی خۆی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین درێژە بە کارەکانی بدات.
rudaw
