مێرمنداڵێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگاى گشتیی سۆران - مێرگه‌سۆر له گوندى (شاوراوه)، مێرمنداڵێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌بێ ئاگاداریی باوكی، ئۆتۆمبێلى باوكى بردووه و به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه، هه‌ر له شوێنى ڕووداوه‌كه‌ش گیانى له‌ده‌ست داوه.
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ست داوه، خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى (كه‌سنه‌زان)ى هه‌ولێره، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى به مه‌به‌ستى میواندارى، سه‌ردانى گوندى هاودیانیان كردووه، به‌بێ ئاگاداریی باوكى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بردووه و به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه كه له جۆرى تۆیۆتا كۆرۆلاى ته‌كسی بوو، وه‌رگه‌ڕاوه.
باسنيوز
