پۆلیسى هه‌ولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی ڕاستی، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوێکی فێڵکردن لە ڕێگای سۆشیال میدیا و وه‌رگرتنى بڕی 40 ملیۆن دینارى عێراقى و سێ مۆبایلی زیرەک لە هاووڵاتییەک بە زەبری چەک و داری کارەبایی، کە پێشتر بەشێوەیەکی وەهمی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ر.ح.ع) ئۆتۆمبێلێکی بە هاووڵاتییەکە فرۆشتبوو، پۆلیس تیمێکی لێکۆڵینەوەی پێک هێنا و توانییان تۆمەتبارەکە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر بکەن".
باس له‌وه‌ش كراوه: "تۆمەتباره‌كه لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەکێکی بێ مۆڵەتی بەدەستەوە گیرا کە دەیویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس بەکاری بهێنێت، بەڵام تیمەکانی پۆلیسی هەولێر، پێش بەکارهێنانی چەکەکە، دەمودەست و بەپێی پلانێکی بەرنامەبۆداڕێژراو، دەستگیریان کرد و دەستیان بەسەر چەکەکە و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گرت".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و بەپێی ماددەى 442 و 279 و 21ى چەک و 14ی ماددە هۆشبەرەکان، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا.
باسنيوز
