دۆخی چاکسازییەکان و بەندیخانەکان دەبرێتە نێو پەرلەمانی کوردستانەوە
نزیکەی ساڵیکە لیژنهى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکە زۆربەی بەندیخانە و چاکسازییەکانی بەسەر کردووەتەوە تا راپۆرتەکە ئامادە بکات.
گوتیشی راپۆرتەکە دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی پەرلەمان بە بەشداریی وەزیرە تایبەتمەندەکان لەبارەی ئەم پرسەوە کۆ ببێتەوە.
بڕیاریشە ناوەڕاستی ئەم مانگە بە بەشدریی وەزیرانی ناوخۆ و داد و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەرلەمان کۆ ببێتەوە و دەرەنجامی کۆبوونەوەکە بکەنە راسپاردەیەک بۆ ئەوەی حکوومەت بەپێی ئەم راسپاردانە چاکسازی لە دۆخی بەندیخانە و چاکسایەکاندا بکات.
باسنیوز
