سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره تاوتوێ ده‌كات.
هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه و دیداری ده‌بێت.
سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌نقه‌ره دوای ئه‌وه دێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو (2ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و دواتریش دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجامدا.
K24
Share
