فرۆکەخانەی سلێمانی داوایەک ئاراستەی ئەو گەشتیارانە دەکات کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
بەپێی راگەیاندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە تێیدا ئەوە خراوەتە روو، کە بە پاڵپشتی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پارێزگاریکردنی سەلامەتی گەشتیاران و تەندروستی گشتی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داواکارە لە گەشتیاران کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
- لە کاتی گەیشتنی هەرگەشتیارێك لە دەرەوە بۆ ناو فڕۆکەخانە پێویستە پشکنینی PCR) polymerise chain reaction) تایبەت بە پەتای کۆڕۆنا (Covid - 19) بکات وە تیمەکانی تەندروستی دڵنیان بن لە بوونی بەڵگەی پشکنین.
- ئەم ڕێنماییە جێ بەجێ دەکرێت لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٩/٢ کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو وە هیچ پاساوێکی تر پەسند نییە.
باسنیوز
