پۆلیسی سلێمانی لەبارەی تەرمی مێردمنداڵێك داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات
بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە تێیدا هاووڵاتییان له‌بوونی ته‌رمی مێردمنداڵێك (له‌ڕه‌گه‌زی نێر) له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 2020/9/3، له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیله‌ده‌ستداوه و هیچ ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه.
هەروەها داوا دەکرێت هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات به‌ژماره‌كانی 104 و 105.
ئەوەش خراوەتە روو، کە كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئوتۆمبێلێك له‌جۆری پرادۆ له‌نزیك زانكۆی ئیشك له‌شاری سلێمانی له‌مێردمنداڵێكی داوه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 15-16 ساڵ ده‌بێت و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
روونیشکراوەتەوە، کە شۆفێری ئۆتومبیله‌كه به‌بریاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوە و ته‌رمی مێردمنداڵهكەش له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه و له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه، نه‌توانراوه بناسرێته‌وه‌و كه‌سوكاری ئاگادار بكرێته‌وه، بۆیه داوا له‌هاووڵاتیان دەکرێت كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌ژماره‌كانی 104 و 105 بکات.
باس‌نیوز
