پشدەر.. کەسێک بە ئامێرێکی پشکنینی شوێنەوارەوە دەستگیر کرا

پشدەر.. کەسێک بە ئامێرێکی پشکنینی شوێنەوارەوە دەستگیر کرا
لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە، لە سنووری قەزای پشدەر کەسێک بە ئامێرێکی پشکنینی شوێنەوارەوە دەستگیر کرا.

محەمەد فازیڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین راگەیاند: "دوای ئاگادارکردنەوەمان، هێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ کەسێکیان دەستگیر کردووە کە ئامێرێکی پێشکەوتووی گەڕان و پشکنینی شوێنەواری پێ بووە".

گوتیشی: "تۆمەتبارەکە دانیشتووی سنووری قەزای سۆرانە و ئێستا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر و بەپێی ماددەی (٦۳)ی شوێنەوار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".













باسنيوز


Top