بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت
لیوا تاریق ئەحمەد، له مه‌راسیمێكدا وه‌ك بەڕێوەبەری نوێى گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 3/9/2020، له مه‌راسیمێكدا بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لیوا تاریق ئەحمەد وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
لیوا تاریق ئەحمەد پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بوو، پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ ده‌ركرد.
باس‌نیوز
