پەرلەمانی کوردستان درێژە بە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دەدات

پەرلەمانی کوردستان درێژە بە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دەدات


پەرلەمانی کوردستان درێژە بە کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممە دەدات.

رۆژی چوارشەممە 2-9-2020، پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و دواتر بەهۆی تێکچوونی سیستەمی ساردکەرەوەی ناوەندیی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە دواخرا.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو، کە جگە لە تێکچوونی سیستەمی ساردکەرەوە، هیچ هۆکارێکی دیکە نەبوو بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە.

کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2020 دواخرا.




باسنيوز
Top