لە چەند شوێنێک ئاگر دەکەوێتەوە و بەرگریی شارستانیی هەولێر هۆشداری دەدات

لە چەند شوێنێک ئاگر دەکەوێتەوە و بەرگریی شارستانیی هەولێر هۆشداری دەدات
لە چەند شوێنێک ئاگر دەکەوێتەوە و بەرگریی شارستانیی هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت "هاووڵاتییانی خۆشەویست تکایە ئاگاداری خۆتان بن، بەهۆی بەهێزیی با، ئاگر خێرا دەگوازرێتەوە و تەشەنە دەکات، بەتایبەت قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری هەولێر".

لە راگەیێندراوی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، ئێستا 13 ئۆتۆمبێلیان دەرچوون بۆ رووداوی ئاگری پووش و پەڵاش لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە نۆ بنکەی جیاواز بەهۆی ئەم رەشەبایەوە.

بەرگریی شارستانی دەڵێت، بەهۆی "با"وە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان ئاسان نییە و یەکێک لە ئاگرەکانیش لە شارۆچکەی کۆڕێ بەهۆی برووسکەوە بووە.

هەروەها داوای لە هاونیشتمانیان کردووە کە لەکاتی پێویست پەیوەندی بە ژمارە 115 یاخود 125 بکەن.


rudaw
Top