کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9-2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 1ـی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ساز کرد.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دانیشتنەکە بەشێوەی ئاسایی بەڕێوە چووە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی سیستەمی ساردکەرەوەی پەرلەمان، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکە دوابخرێ.

هەروەک هێمن هەورامی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 3-9-2020 دواخراوە.













باسنيوز



Top