لە ئێران 125 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

لە ئێران 125 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 21 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 125 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 21 ھەزار و 797 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، ھەزار و 858 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 378 ھەزار و 752 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 326 ھەزار و 801 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.













باسنيوز


Top