وەزیرێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوو
دەقی نووسراوەکەی وەزیری خوێندنی باڵا:
دەمەوێت پێتان رابگەیەنم کە بەندە وەک ھەر ھاوڵاتیەکی دیکەی ئەم ھەرێمە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم و ئەنجامی پشکنینەکەم پۆزەتیڤ بو، لە ئێستاشدا باری تەندروستیم جێگیرە و لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا خۆم کەرەنتینە کردوەو رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.
داوای لێبوردنیش لە ھەر بەڕێزێک دەکەم کە لەڕێگەی منەوە توشی ئەم پەتایە ببێت، داواش لەو بەڕێزانە دەکەم کە بەرکەوتەیان لەگەڵم ھەبوە پشکینی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە تەندروستییان و نەبنە مەترسی بۆ سەر تەندروستی کەسوکاریان.
ھیوای تەندروستی و لەش ساغی بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان دەخوازم، ھیوادارم پارێزراوبن و دوربن لەھەمو نەخۆشی و پەتایەک.
د. ئارام محمد قادر
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
٢٠٢٠/٩/١
باسنيوز
