مەسەدە و حزبێکی سووری رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

مەسەدە و حزبێکی سووری رێککەوتنێک واژۆ دەکەن
ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتی (مەسەدە)ی باڵی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) و پارتێکی سەر بە رژێمی سووریا، رێککەوتنێک واژۆ دەکەن.

رێککەوتنەکە، رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە و ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020 لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لەنێوان مەسەدە و پارتی ئیرادەی میللیی سووریا، لە نێوان ئیلهام ئەحمەدی سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە و قەدری جەمیل، ئەمینداری گشیی پارتی ئیرادەی میللیی سووریا، واژۆ کراوە.

بەپێی رێککەوتنەکە، مەسەدە رازی بووە هەسەدە، کە لە رۆژئاوای کوردستان بۆ شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دروست بووە و ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، ببێتە بەشێک لە سوپای رژێمی سووریا.

خاڵەکانی رێککەوتنەکە:

- یەکپارچەیی خاکی سووریا

- کێشەی سووریا بە رێگای سیاسی و دانوستاندن چارەسەر دەبێت

- دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیموکراتیی دادپەروەر بۆ کێشەی کورد لە سووریا

- سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای کوردستان

- سوپای عەرەبیی سووریا سوپایەکی نیشتمانیی گشتیی سووریایە و پێویستە هەسەدە ببێتە بەشێک لەو سوپایە









باسنيوز




Top